کچانی سیروانی نوێ بونە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کوردستان

کچانی سیروانی نوێ بونە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کوردستان
2019-08-22

1928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچانی سیروانی نوێ بونە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان و کچانی چۆمانیش پلەی دووەمیان بەدەست هێنا.

دوای ئەوەی پێشتر لەسلێمانی هەردوو یانەی کچانی سیروانی نوێ و چۆمان بەیەک گەیشتن و بەهۆی کێشەو ئاژاوەوە یارییەکە تەواو نەکراو بە چوار گۆڵ یەکسان بوون ئەمڕۆ بەئەنجامدانی دووتایمی پێنج خولەکی کۆتایی بەیارییەکە هێنراو کچانی سیروانی نوێ بونە پاڵەوان.

یارییەکە لەهۆڵی سکوڵی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەبێ ئامادەبونی هاندەران ئەنجامدراو کچانی سیروانی نوێ لە ڕێگەی زەینەب عەباسەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد و توانیان یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەچوار گۆڵ ببەنەوەو ببنە پاڵەوانی خولەکە.

هەمان یاریزان کە گۆڵی سەرکەوتنی سیروانی نوێی تۆمارکرد بە تۆماکردنی 52 گۆڵ بوە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە و نازناوی گۆڵکاری خولەکەی بەدەست هێنا.

لەلایەکی ترەوە پەشێو عەبدوڵا ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەی چۆمان  هێرشدەکاتە سەریەکێتی تۆپی پێی کوردستان و پێی وایە لەیارییەکەی سلێمانیدا زوڵمیان لێکراوە.