دیبالا بڕیاریدا لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوە

دیبالا بڕیاریدا لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوە
2019-08-22

1291 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیبالای ئەرجەنتینی سورە لەسەر ئەوەى لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوەو ئیدارەى یانەکەش ناچارە دەستبەرداری هیگواین یان ماندزۆکیچ ببێت.

رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردوە، لەکاتی چونی دیبالا بۆ کەمپی مەشق و راهێنانەکانی یۆڤانتۆس هاندەران چونەتە بەردەم یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بۆ وێنە گرتن و داواى مانەوەیان لێکردوە.

ئەو رۆژنامەیە تەئکیدی کردۆتەوە کە هەر لەویا دیبالا دڵنیایی داوەتە هاندەرانی یۆڤانتۆس بە مانەوەى و دوپاتیکردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی نەکردۆتەوە.

توتۆ سپۆرت ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئیدارەى یۆڤانتۆس ناچارە لە نێوان دیبالا و هیگواین و ماندزۆکیچ دەستبەرداری یەکێکیان ببێت.