رۆناڵدۆ: میسی واى لێکردم ببمە باشترین یاریزان، منیش ئەوم کردوە بە باشترین

رۆناڵدۆ: میسی واى لێکردم ببمە باشترین یاریزان، منیش ئەوم کردوە بە باشترین
2019-08-22

3799 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشکرایکرد کە میسی بوەتە هۆکار بۆ ئەوەى ئەم ببێتە یاریزانێکی بەتوانا و بە پێچەوانەشەوە قسەکە راستە.

لە درێژەى ئەو چاوپێکەوتنەى رۆناڵدۆ لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی پورتوگالی کردویەتی، ناوبراو باسی رکابەری نێوان خۆی و میسی کردوە.

رۆناڵدۆ وتویەتی کە ئەو واى لە میسی کردوە ببێتە باشترین یاریزان و بە پێچەوانەشەوە میسیش واى لەم کردوە کە بەردەوام هەوڵ بۆ ئاست بەرزکردنەوەى خۆی بدات.

وتیشی: کاتێک من نازناو بەدەست دەهێنم ئەو ئاستی خۆی بەرزتر دەکاتەوەو کاتێکیش ئەو نازناو بەدەست دەهێنێت، منیش ئاستی خۆم بەرز دەکەمەوە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا رۆناڵدۆ باسی لەوە کرد کە ئەو لەگەڵ میسی هاورێ نیەو تەنها نزیکەى 15 ساڵە رکابەری دەکەن، بەڵام ئاساییە بەلایەوە لە داهاتودا پێکەوە لەسەر یەک مێز دانیشن نان بخۆن.

لەکۆتایی قسەکانیشیدا رۆناڵدۆ ئاماژەى بەوەدا کە سەرسامە بەو ژیانە وەرزشییەى میسی بەسەری بردوە.