راهێنەری بایرن میونشن: کۆتینیۆ بەشداری یارییەکەى شالکە ناکات

راهێنەری بایرن میونشن: کۆتینیۆ بەشداری یارییەکەى شالکە ناکات
2019-08-22

1588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیکۆ کۆڤاچ تەئکیدی کردەوە کۆتینیۆ بەشداری یاریی داهاتوی بایرن میونشن ناکات و ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان شێوازی یاریکردنی خۆیان لەبەر ئەو ناگۆڕن.

پێش روبەروبونەوەى یانەى شالکە لەخولی ئەڵمانیا کە بریارە رۆژی شەممە بەیەک بگەن، نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری بایرن بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کۆڤاچ ئاشکرایکرد کۆتینیۆ بەشداری یارییەکەى شالکە ناکات چونکە هێشتا لەروی جەستەییەوە ئامادە نیەو ناتوانێت 90 خولەک یاریی بکات.

وتیشی: پێویستە هەنگاو بە هەنگاو کۆتینیۆ بەشداری یارییەکانی داهاتوی بایرن میونشن بکات.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان شێوازی یاریکردنی خۆیان لەبەر کۆتینیۆ ناگۆڕن و هەوڵ دەدەن پێگەیەکی باش بۆ ئەو یاریزانە بەرازیلیە بدۆزنەوە و پێشیوایە کە دەتوانێت لە زۆر شوێن یاریی بکات.

راهێنەری بایرن میونشن باسیشی لەوە کرد کە بواتینگ و یان فیات بەهۆی نەخۆشی و جۆریتسکاش بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکەى شالکەش بکەن.