ڕزگار محەمەد بوو بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى باسکەى تازەپێگەیشتوانى کچانى عێراق

ڕزگار محەمەد بوو بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى باسکەى تازەپێگەیشتوانى کچانى عێراق
2019-08-22

2323 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕزگار محەمەد ڕەئوف پۆستى ڕاهێنەرایەتى هەڵبژاردەى باسکەى تازەپێگەیشتوانى کچانى عێراقى پێبەخشرا و شنە زاهریش کرایە یاریدەدەرى.

یەکێتى باسکەى عێراق لە پێگەى فەرمى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پۆستى ڕاهێنەرایەتى تیپى باسکەى تازەپێگەیشتوانى کچانى عێراقى بە دکتۆر ڕزگار محەمەد ڕەئوف بەخشیوە و دکتۆر شنە زاهریش یاریدەدەرى دەبێت.

دکتۆر ڕزگار لە پۆستێکدا لە ئەکاونتى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک سوپاسى یەکێتى باسکەى عێراقى کردووە، بۆ ئەو پۆستەى پێى بەخشیوە و ئاماژەى بەوەش کردووە هەموو تواناى خۆیان بەکاردەهێنن بۆ بەرزکردنەوەى ئاڵاى وڵات.

دکتۆر ڕزگار و دکتۆر شنە مامۆستاى کۆلێژى پەروەردەى وەرزشن لە زانکۆى سلێمانى و لەلایەن ڕاگرایەتى کۆڵێژەکەشیانەوە پیرۆزباییان لێکراوە، بەهۆى بوونیان بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق.

 

گ . ف

دکتۆر ڕزگار محەمەد

دکتۆر شنە زاهر