ڤیدیۆ: بەحرەین لە عێراقی بردەوە و نازناوی جامی ڕۆژئاوای ئاسیای بەدەستهێنا

ڤیدیۆ: بەحرەین  لە عێراقی بردەوە و نازناوی   جامی ڕۆژئاوای ئاسیای بەدەستهێنا
2019-08-14

2064 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بەحرەین بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە عێراقی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا،هەڵبژاردەئ عێراق لە یاریگای کەربەلا میوانداری هەڵبژاردەی بەحرەینی کرد.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەی بەحرەین کۆتایی هات، گۆلەکەش لە خولەکی ٣٩ عیسا موسا تۆماری کرد.

بەو ئەنجامەش،هەڵبژاردەی بەحرەین بۆ یەکەمین جار توانیان نازناوی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست بهێنن و عێراقیش نەیتوانی لە یاریگای خۆیدا نازناوەکە بباتەوە.

 

خ . ک