دواین هەواڵ لەسەر بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە

دواین هەواڵ لەسەر بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە
2019-08-14

4197 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رامۆس بەتەواوی لە پێکانەکەى چاکبۆتەوەو ئیبراهیم دیاز و فیرلاند مێندیش بەتەنها راهێنان دەکەن و ئاسینسیۆش لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. مەشق و راهێنانەکانی یانەى ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ بەردەوامەو لەدواین راهێناندا رامۆس بە بێ کێشە بەشداری کردوە. هەردوو یاریزان ئیبراهیم دیاز و فیرلاند مێندیش هێشتا لە پێکان چاک نەبونەتەوەو بە تەنها راهێنانیان کردوە. هەرچی ئاسینسیۆی هێرشبەریشە پێکانەکەى زۆر قورسەو لانی کەم شەش مانگی تری دەوێت تا دەگەرێتەوەو لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندایە. یانەى ریاڵ مەدرید بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ حەوت یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە، سێ یاریی دۆراوە دوو یاریی یەکسان بوە دوو یاریش براوە بوە.