مانچستەر یونایتد رەتیکردۆتەوە ئەم وەرزە پۆگبا بفرۆشێت

مانچستەر یونایتد رەتیکردۆتەوە ئەم وەرزە پۆگبا بفرۆشێت
2019-08-14

734 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى مانچستەر یونایتد تەئکیدی کردۆتەوە کە پۆگبا لەم وەرزەدا بۆ فرۆشتن نیەو یاریزانەکەش پابەند بونی خۆی بە رێنماییەکانی راهێنەر دوپاتکردۆتەوە. رۆژنامەى میرۆر بڵاویکردۆتەوە کە یانەى مانچستەر یونایتد پەشیمان بۆتەوە لەوەى دەستبەرداری پۆگبا ببێت تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکە بگاتە 185 ملیۆن یۆرۆش. ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بە پێی راگەیاندنەکان ، پێشتر یانەى ریاڵ مەدرید چەند جارێک هەوڵی بۆ کرینی ئەو یاریزانە فەرەنسیە داوە. پۆگبا لەیەکەم یاریی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر یانەى چێلسی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو پاش یارییەکەش پابەند بونی خۆی بە رێنماییەکانی راهێنەر دوپاتکردۆتەوە.