پێنج شەممە کۆبونەوەى دووەمی پاریس و بەرشەلۆنە لەسەر نەیمار دەکرێت

پێنج شەممە کۆبونەوەى دووەمی پاریس و بەرشەلۆنە لەسەر نەیمار دەکرێت
2019-08-14

3391 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبونەوەى یەکەمی نێردراوی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئیدارەى پاریس سانجێرمان لەسەر کرینی نەیمار شکستی هێناو بریارە پێنج شەممە جارێکی تر گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە. ئیدارەى بەرشەلۆنە سێ کەسی وەک نوێنەر رەوانەى پاریس کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کڕینی نەیمار و گواستنەوەى بۆ ریزەکانی. بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت تەنها بە گۆرینەوە لەگەڵ یاریزان نەیمار بگەرێنێتەوەو ئیدارەى پاریسیش دەیەوێت زۆرترین پارەى دەستکەوێت. کۆتا بۆندی یانەى بەرشەلۆنە بۆ پاریس سانجێرمان 100 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینیۆ و یاریزانێکی تر بوە کە خۆی دیاریی دەکات بەڵام هێشتا رێنەکەوتون و کۆبونەوەکە بە شکست کۆتایی هاتوە. رۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە رۆژی پێنج شەممە جارێکی تر گفتوگۆکان لەسەر کرینی ئەو یاریزانە دەستپێدەکاتەوە.