رۆناڵدۆ توشی پێکان بووەو راهێنانەکانی یۆڤانتۆسی جێهێشتووە

رۆناڵدۆ توشی پێکان بووەو راهێنانەکانی یۆڤانتۆسی جێهێشتووە
2019-08-14

2176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی پێکانەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەشق و راهێنانەکانی یانەى یۆڤانتۆس دوورکەوتەوە.

ئامادەکارییەکانی یانەى یۆڤانتۆس بۆ وەرزی نوێی خول و پاڵەوانێتیەکانی ناوخۆ و دەرەوە لە ژێر دەستی ساری راهێنەر بەردەوامە.

رۆناڵدۆی پورتوگالی بەهۆی ئازارێک لە قاچی چەپیدا ناچار بوە راهێنانەکان جێبهێڵێت و بچێتە ژێر چاودێری پزیشکەکانەوە.

تا ئێستا دیار نیە کە رۆناڵدۆ لە یەکەم یاریی خولی ئیتاڵیا بێ بەش دەبێت یاخود دەتوانێت بەشداری بکات.

بە پێی هەوالی رۆژنامەکان لەم دوو رۆژەدا پشکنینی ورد بۆ رۆناڵدۆ دەکرێت تا کاتی گەرانەوەى دیاری بکرێت.