ئیکاردى یۆڤانتۆسى کردووە بە بژاردەى یەکەمى خۆى

ئیکاردى یۆڤانتۆسى کردووە بە بژاردەى یەکەمى خۆى
2019-07-17

3694 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکەم بژاردەى ماورۆ ئیکاردى ئەرجەنتینى یۆڤانتۆسە، گەر سەرکەوتوو نەبوو، پەیوەندى بە ناپۆلییەوە دەکات.

تۆڕى سپۆرت میدیاستى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئیکاردى هێرشبەرى یانەى ئینتەر میلان یانەى یۆڤانتۆسى ئاگادارکردووەتەوە تا ١٠ى ئابى داهاتوو چاوەڕێ دەکات، گەر گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزانەکەن دانوساندن لەگەڵ یانەى ناپۆلیدا دەکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئیکاردى خانمە پیرەکەى ئیتاڵیاى کردووە بە بژاردەى یەکەمى خۆى گەر ڕیزەکانى ئینتەر میلانى بەجێهێشت، یانەى ناپۆلیش بژاردەى دووەمى دەبێت.

ئینتەر میلان لە هەفتەکانى ڕابردوودا ڕایگەیاند، ئیکاردى و ناینگۆلان لە دەرەوەى حساباتى یانەکەدان بۆ وەرزى داهاتوو، بەمەش دەتوانن لەم هاوینەدا یانەکە بەجێبهێڵن.

 

گ . ف