ڤیدیۆ.. دى لیخت پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یۆڤانتۆس کرد

ڤیدیۆ.. دى لیخت پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یۆڤانتۆس کرد
2019-07-17

5270 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دى لیخت پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامدا و گرێبەستەکەشى بۆ پێنج ساڵە و سزاى هەڵوەشاندنەوەشى ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

دواى ئەوەى سێشەممە بە فرۆکەیەکى تایبەت گەیشتە شارى تۆرینۆ، ئەمڕۆ ماتیاس دى لیختى هۆڵەندى بەرگریکارى یانەى ئەیاکس ئەمستەردام پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆس ئەنجامدا.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، دى لیخت بۆ پێنج ساڵ گرێبەستەکەى لەگەڵ خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا ئیمزادەکات و بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەش ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام لە هاوینى ٢٠٢١دا چالاک دەبێت.

ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن، بڕى گرێبەستەکە ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە و مووچەى ساڵانەى بەرگریکارە هۆڵەندیەکە لە یانە نوێکەیدا حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ دەبێت، بێجگە لە پاداشت و بەخشیشەکان، کە ئەمانیش نزیکەى پێنج ملیۆن یۆرۆیە و هەموو دەگاتە ١٢ ملیۆن یۆرۆ.

 

گ . ف