ڕاهێنەرى ئارسناڵ: سێ بۆ چوار گرێبەستى گەورە ئیمزادەکەین

ڕاهێنەرى ئارسناڵ: سێ بۆ چوار گرێبەستى گەورە ئیمزادەکەین
2019-07-17

2545 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ئارسناڵى ئینگلیزى ئاشکرایکرد لە ڕۆژانى داهاتوودا سێ بۆ چوار گرێبەستى گەورە ڕادەگەیەنن.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، ئۆناى ئیمرى ڕاهێنەرى ئارسناڵ ڕایگەیاند، ئامانجیان کڕینى سێ بۆ چوار یاریزانە، کە دەتوانن تیپەکەیان باش بکەن و داواکاریەکانیشیان زۆرن.

ئیمرى دەڵێت "دەمانەوێت تیپێکى بەهێز درووستبکەین و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا سێ بۆ چوار یاریزان دەگوازینەوە ڕیزەکانمان، هەمووشیان گرێبەستى باشن بە بڕى زۆر گەورە".

لەبارەى گواستنەوەى دانى سیبایۆسى یاریزانى ڕیاڵ مەدریدەوە، ئیمرى نایەوێت قسە لەسەر ناو بکات، بەڵام پێیوایە سیبایۆس یاریزانێکى زۆر باشە و بەبێ هیچ گومانێک بەلایەوە یاریزانێکى گەورەیە.

 

گ . ف