یاسایەکى فیفا دەستى بەرشەلۆنەى لە کڕینى نیماردا بەستووەتەوە

یاسایەکى فیفا دەستى بەرشەلۆنەى لە کڕینى نیماردا بەستووەتەوە
2019-07-17

16980 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە گەر نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانى، توشى قەیرانى دارایى دەبێت.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ڕووبەڕووى قەیرانى دارایى دەبێتەوە، گەر لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ نیمارى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى ئیمزابکات.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، جیاوازى ئەو پارەیەى یانە کەتەلۆنیەکە لەم هاوینەدا خەرجیکردووە و لەگەڵ ئەو داهاتەى لە فرۆشتنى یاریزانەکانیەوە دەستیکەوتووە ناقس ٢٢٣ ملیۆن یۆرۆیە.

مارکا ئاماژەى بەوە کردووە، گەر بەرشەلۆنە بە ١٧٥ بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ نیمار بگوازێتەوە ڕیزەکانى، ئەوا جیاوازیەکە دەگاتە نزیکەى ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

باسى لەوەش کردووە، فیفا جیاوازى نرخى کڕین و فرۆشتنى یاریزانانى لە گواستنەوەکاندا بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ داناوە، بەمەش بەرشەلۆنە دەبێت قەرەبووى نزیکەى ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بکاتەوە.

 

گ . ف