کاتى یارییەکانى عێراق لە پاڵاوتنى ئاسیا بۆ مۆندیال و جامى ئاسیا بزانە

کاتى یارییەکانى عێراق لە پاڵاوتنى ئاسیا بۆ مۆندیال و جامى ئاسیا بزانە
2019-07-17

9367 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەى عێراق یارییەکانى لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیادا لە یاریگاى بەسڕەى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەبات.

دواى ڕاکێشانى تیروپشکى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ جامى جیهانى ٢٠٢٢ى قەتەر و جامى ئاسیاى ٢٠٢٣، هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق کەوتە کۆمەڵەى سێیەمەوە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى ئێران و بەحرەین و هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیاى لەگەڵدا.

بڕیارە یارییەکانى عێراق لە یاریگاى بەسڕەى نێودەوڵەتى بەڕێوەبچن و یەکەم یاریشى بەرامبەر هۆنگ کۆنگ دەبێت لە ١٠ى تشرینى یەکەمى داهاتوودا و دووەم یاریشى لە ١٤ى تشرینى دووەمدا بەرامبەر ئێرانە، کە یارى لوتکەى کۆمەڵەکەیە.

یارییەکانى عێراق بەرامبەر بەحرەین و کەمبۆدیا لە هەمان کۆمەڵەدا، بەدواییەکدا لە ١٩ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ و چوارى حوزەیرانى ٢٠٢٠دا بەڕێوەدەچن.

 

گ . ف