ڕاگەیاندنەکان پێشبینى خولى داهاتووى خۆسێ مۆرینیۆ دەکەن

ڕاگەیاندنەکان پێشبینى خولى داهاتووى خۆسێ مۆرینیۆ دەکەن
2019-07-15

4756 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خۆسێ مۆرینیۆ خۆى فێرى زمانى ئەڵمانى دەکات و ڕاگەیاندنەکانیش پێشبینى دەکەن پەیوەندى بە بۆندسلیگاوە بکات.

ڕۆژنامەى دەیلى میلى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ئاماژە بە پەیوەندیکردن بە خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیاوە دەکات و دەرگارى بە ڕووى یانەکانى ئەو خولەکەدا کردووەتەوە، بەوەى خۆى فێرى ئەڵمانى دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر مۆرینیۆ لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکردبوو، لە ئێستادا وانەى زمانى ئەڵمانى وەردەگرێت لەبەرئەوەى ئەو زمانە نازانێت.

مۆرینیۆ دەڵێت "من بە زمانەکانى ئینگلیزى و ئیسپانى و پورتوگالى و فەڕەنسى و ئیتاڵى قسە دەکەم و هیچ زمانێکى تر بە دوورنازانم، تەنانەت ئەڵمانیش".

ئاماژەى بەوەش کردبوو، بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ کارى ڕاهێنان، بەڵام چاوەڕێى یانەیەکى گونجا، بۆ پرۆژەیەکى گونجاو دەکات.

 

گ . ف