وێنە.. یۆڤانتۆس ئارۆن ڕامزى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

وێنە.. یۆڤانتۆس ئارۆن ڕامزى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند
2019-07-15

2852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس ئارۆن ڕامزى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند و یاریزانەکەش دڵخۆشى خۆى بە پەیوەندیکردن بە یانە ئیتاڵیەکەوە دەربڕى.

یانەى یۆڤانتۆس لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا، ئارۆن ڕامزى وێڵزى یاریزانى پێشووى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى بە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان ناساند، دواى ئەوەى پێشتر بە گرێبەستێکى بێ بەرامبەر پەلکێشى ڕیزەکانى کردبوو.

لە کۆنفرانسەکەدا ڕامزى دڵخۆشى خۆى بە پەیوەندیکردنى بە یەکێک لە باشترین یانەکانى جیهانەوە دەربڕى و داواى لێبوردنیشى کرد، کە ئیتاڵیەکەى باش نییە و هێشتا لە قۆناغى فێربووندایە.

ڕامزى لە بارەى هەڵبژاردنى یۆڤانتۆسەوە دەڵێت "کاتێک هەستم کرد یوڤى گرنگیم پێدەدات، پێموابوو ئەمە دەبێت بە خەونێک و لە هەمان کاتیشدا ئاڵنگارییەکى گەوەرە دەبێت بۆ من".

دووپاتیشى کردەوە، چارەسەرى پێکانەکەى بەرەو باشى دەڕوات و ڕۆژ لە دواى ڕۆژ دەگاتە باشترین حاڵ، بەڵام تا ئێستا بڕیارنەدراوە لەگەڵ یانەکەى بەشدارى گەشتى هاوینە بۆ ئاسیا دەکات یان نا.

 

گ . ف