کاسیاس پۆستێکى نوێ لە یانەى پۆرتۆدا وەردەگرێت

کاسیاس پۆستێکى نوێ لە یانەى پۆرتۆدا وەردەگرێت
2019-07-15

2340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیکەر کاسیاسى ئیسپانى پۆستێکى کارگێڕى لە تیپى تۆپى پێى یانەى پۆرتۆى پورتوگالى وەردەگرێت.

یانەى پۆرتۆ لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکردووە، ئیکەر کاسیاسى ئیسپانى گۆڵچى یانەکەى، دەبێتە یەکێک لە دەستەى کارگێڕى تیى تۆپى پێى یانەکەیان لە ماوەى داهاتوودا و ڕۆڵى فاکتەرێکى بەیەکگەیشتن دەبینێت لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەر و کارکێڕى یانەکەدا.

لەم بارەیەشەوە کاسیاس دەڵێت "شتێکى جیاواز دەکەم لەوەى پێشتر کردوومە، وەرزى رابردوو ڕاهێنەر قسەى لەگەڵ کردم و پێى وتم دەمەوێت لەگەڵیاندا بمێنمەوە، هەوڵ دەدەم هەموو تواناى خۆم بخەمەگەڕ بۆ یارمەتیدانى هاوکارەکانم".

کاسیاس هیوادارە پێکەوە وەرزێکى زۆر باش پێشکەش بکەن، تا بتوانن نازناوى خول و جامى پورتوگال بەدەستبهێنن و هەموو تواناى خۆشیان لە ئەوروپادا بەکاربهێنن.

 

گ . ف