وێنە.. نیمار گەڕایەوە پاریس سان جێرمان

وێنە.. نیمار گەڕایەوە پاریس سان جێرمان
2019-07-15

8248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیمارى بەڕازیلى پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کردەوە و لەگەڵ لیۆناردۆ سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوەدا بووە.

نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان، ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندى بە کەمپى ئامادەکارییەکانى یانەکەى کردووەتەوە بۆ وەرزى نوێ و بەتەواویش لە پێکانەکەى چاکبووەتەوە.

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نیمار لەگەڵ لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکەى سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوەدا بوون لەسەر یەکلاکردنەوەى چارەنوسى یاریزانەکە لە یانە پاریسیەکەدا و کۆبوونەوەکەش گرژى تێکەوتووە.

باس لەوەش دەکرێت، نیمار بەشدارى یارییە دۆستانەکەى سبەى سێشەممەى یانەکەى بەرامبەر یانەى دینامۆ دریسدن ناکات.

تا ئێستاش یەکلایى نەبووەتەوە، نیمار لەگەڵ شاندى یانەکەى گەشتى هاوینە بۆ کیشوەرى ئاسیا بۆ وڵاتى چین دەکات یان نا.

 

گ . ف