گریزمان یەکەم ڕاهێنانى ئەنجامدا و ئەگەرى مانەوەى کۆتینیۆش زۆرە

گریزمان یەکەم ڕاهێنانى ئەنجامدا و ئەگەرى مانەوەى کۆتینیۆش زۆرە
2019-07-15

6901 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریزمان بۆ یەکەم جار بەشدارى ڕاهێنانەکانى بەرشەلۆنەى کرد و تا ڕادەیەک مانەوەى کۆتینیۆش لە یانە کەتەلۆنیەکەدا یەکلایى بووەتەوە.

دواى ئەوەى یانەى بەرشەلۆنە ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى هێرشبەرى پێشووى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى بە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان ناساند، ئەمڕۆ یاریزانەکە بۆ یەکەم جار بەشدارى لە ڕاهێنانەکانى یانە نوێکەى کرد.

بەرشەلۆنە بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ گریزمانى گواستنەوە ڕیزەکانى، کە ئەمەش پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بوو لەگەل یانە مەدریدیەکە.

لەلایەکى ترەوە، فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى تا ڕادەیەک چارەنوسى یەکلایى بووەتەوە و ئەگەرێکى زۆر هەیە لە ڕیزەکانى یانە کەتەلۆنیەکەدا بەردەوام بێت.

ئیریگ ئەبیدالى سکرتێى هونەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوە کردووە، هەموو یاریزانەکانیان گرنگن و دەیانەوێت باشترین یاریزانەکانیان هەبێت لە پێکهاتەى یانەکەیاندا بۆ ئەوەى کێبڕکێ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بکەن و دەڵێت "ئاستى کۆتینیۆ دەزانین و دەتوانێت یارمەتى یانەکە بدات".

 

گ . ف