فەرمى.. بەرشەلۆنە گواستنەوەى گریزمانى ڕاگەیاند

فەرمى.. بەرشەلۆنە گواستنەوەى گریزمانى ڕاگەیاند
2019-07-12

7227 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى گریزمانى لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دا و بۆ پێنج ساڵ گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزادەکات.

یانەى بەرشەلۆنە لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى، کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە، داویانەتە یانەى ئەتلەتیکۆ مدرید بۆ هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان.

بەرشەلۆنە ڕوونیکردووەتەوە، گریزمان بۆ پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەکەیاندا ئیمزادەکات، کە تا ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٤ دەبێت و سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیشیان ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

گریزمانى ٢٨ ساڵ لە کۆتایى وەرزى ڕابردوودا ڕایگەیاند، ڕیزەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێدەهێڵێت و لەو کاتەشدا بەهێزترین پاڵێوراو بۆ گواستنەوەى، یانە کەتەلۆنیەکە بوو.

 

گ . ف