ڤیدیۆ.. پارێزەرەکەى گریزمان گەیشتە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا

ڤیدیۆ.. پارێزەرەکەى گریزمان گەیشتە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا
2019-07-12

4507 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پارێزەرەکەى گریزمان گەیشتە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا و پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى یاریزانەکە دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕادیۆى کادینا کوبى ئیسپانى ڤیدیۆى گەیشتنى پارێزەرەکەى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ئەتلتیکۆ مەدریدى بە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا بڵاوکردەوە.

پارێزەرەکەى گریزمان لە بارەگاى ناوبراودا پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى یاریزانەکە دەداتە یانە مەدریدیەکە، کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەمەش هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نامێنێت و گریزمان دەبێتە یاریزانێکى سەربەست.

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دواى ڕاگەیاندنى سەربەستبوونى گریزمان، یانەى بەرشەلۆنە بۆ پێنج ساڵ گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزادەکات.

باس لەوەش دەکەن، یانە کەتەلۆنیەکە یەکشەممە گریزمان بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنێت و دووشەممە پەیوەندى بە ڕاهێنانەکانى یانەکەوە دەکات.

 

گ . ف