مانچستەر یونایتد چووە ڕیزى ئەو یانانەى هەوڵى ئیڤەرتۆن دەدەن

مانچستەر یونایتد چووە ڕیزى ئەو یانانەى هەوڵى ئیڤەرتۆن دەدەن
2019-07-12

5301 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد چووە ڕیزى ئەو یانانەى هەوڵى گواستنەوەى ئیڤەرتۆ دەدەن و یانەکەشى بە کەمتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى نابێت.

ڕۆژنامەى ئێکسپرێسى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ئیڤەرتۆن سۆسا سواریسى هێرشبەرى هەڵبژاردەى بەڕازیل و یانەى گریمیۆى بەڕازیلى ئیمزابکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، شەیتانە سورەکە چووەتە ڕیزى یانەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید و ناپۆلى و دۆرتمۆند و بایرن میونشن، کە ئەمانیش گرنگى بە هێرشبەرە بەڕازیلیەکە دەدەن.

ڕاگەیاندنەکان دووپاتیدەکەنەوە، یانەى گریمیۆ بە کەمتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى ئیڤەرتۆنى ٢٣ ساڵ نابێت، کە لە کۆپا ئەمریکا بە باشترین گۆڵکار هەڵبژێردرا و باشترین یاریزانى یارى کۆتاییش بوو.

 

گ . ف