ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ ئامادەکارییەکانى بە بردنەوە دەستپێکرد

ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ ئامادەکارییەکانى بە بردنەوە دەستپێکرد
2019-07-12

6302 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکى دۆستانەى ئامادەکاریدا، یانەى لیڤەرپوڵ بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر لە یانەى ترانمیر ڕۆڤەرزى بردەوە.

لە درێژەى ئامادەکاریەکانى یانەکان بۆ وەرزى نوێ، لیڤەرپوڵى ئینگلیزى پاڵەوانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى وەرزى ڕابردوو، لە یاریگاى پرێنتۆن پارک ڕووبەڕووى ترانمیر ڕۆڤەرزى هاونیشتیمانى بووەوە.

لە تایمى یەکەمدا، لیڤەرپوڵ باشتر بینرا و سێ گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى ٦ و ٣٨ و ٤٥دا لەلایەن ناسانێل کلاین و ڕیان بروستەرەوە تۆمارکرد، کە بروستەر دوو گۆڵیانى کرد.

لە تایمى دووەمدا، لیڤەرپوڵ سێ گۆڵى ترى لە ڕێگەى کورتیس جۆنس و دیفۆک ئۆریگى و پاوڵ گلاتزێلەوە لە خولەکەکانى ٥٤ و ٦٠ و ٦٧دا تۆمارکرد و یارییەکەى بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر بردەوە.

بڕیارە لیڤەرپوڵ لە دووەم یارى دۆستانەیدا بەرامبەر برادفۆرد سیتى ئینگلیزى یارى بکات و یارییەکەش یەکشەممەى داهاتوو لە یاریگاى ڤالى پاراد بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف