ئەمڕۆ گریزمان پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید

ئەمڕۆ گریزمان پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید
2019-07-12

7155 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ گریزمان پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید و بۆ پێنج ساڵیش گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزادەکات.

ڕۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پارێزەرەکەى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى لە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئامادەدەبێت و پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەدات، کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، دواتر گریزمان بۆ پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە ئیمزادەکات و دووشەممەى داهاتوو لە یاریگاى کامپ نۆ بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنرێت، بەبێ ئەوەى هاندەران ئامادەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى پێنجشەممە بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە پارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى گریزمانى داوە، بەڵام سەرچاوەکان لە ناو یانەکەوە ڕەتیدەکەنەوە.

 

گ . ف