لەم هەفتەیەدا نەیمار لە ئاهەنگێکی ریکلامیدا داهاتووی خۆی ئاشکرادەکات

لەم هەفتەیەدا نەیمار لە ئاهەنگێکی ریکلامیدا داهاتووی خۆی ئاشکرادەکات
2019-07-11

5168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیماری بەرازیلی لە یەکێکە لە ئاهەنگە ریکلامییەکانی بۆ کردنەوەى پرۆژە خێرخوازییەکانیدا داهاتوی خۆی ئاشکرادەکات.

نەیمار تا ئێستا نەگەراوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان و بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

نەیماری بەرازیلی لە ئێستادا لە وڵاتی بەرازیلەو سەرقاڵە بە کردنەوەى چەند پرۆژەیەکی خێرخوازییەوە.

بە پێی هەواڵی پێگەى لو 10ی پاریسی، نەیمار لەدواین ئاهەنگدا بەهۆی کردنەوەى پرۆژەیەکی خێرخوازییەوە بریاریداوە چەند وتەیەک پێشکەش بکات.

ئەو پێگەیە پێشبینی دەکات نەیمار بە رونی لەو ئاهەنگەدا رۆیشتنی خۆی لە پاریس ئاشکرابکات.

پێشتریش لیۆناردۆی بەڕێوەبەری کارەکانی پاریس ئاشکرایکردبوو کە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاو بۆ نەیمار بگات دەستبەرداری دەبین.

لە ئێستادا یانەى پاریس سانجێرمان بریاریداوە بە کەمتر لە 222 ملیۆن یۆرۆ کەمتر یاریزانەکە نەفرۆشێت و گەر نەیمار لەسەر مانگرتنی بەردەوام بێت دورنیە نرخەکە بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ کەم ببێتەوە.