یۆڤانتۆس نرخی گرێبەستەکەى دی لیختی بۆ یانەى ئەیاکس بەرزکردەوە

یۆڤانتۆس نرخی گرێبەستەکەى دی لیختی بۆ یانەى ئەیاکس بەرزکردەوە
2019-07-11

3227 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى یۆڤانتۆس بۆ رازیکردنی ئیدارەى ئەیاکس ، نرخی ئەو گرێبەستەى بەرزکردەوە کە پێشکەشی دیلیختی بەرگریکاری کردبوو.

مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی دی لیخت دوپاتیکردبوەوە کە بەرگریکارە هۆلەندیەکە لەگەڵ ئیدارەى یۆڤانتۆس رێکەوتوە بۆ پەیوەندی کردنی بە ریزەکانییەوەو تەنها ئەوە ماوە یانەى ئەیاکس رازی بێت.

یانەى یۆڤانتۆس یەکەم گرێبەستی کە ناردبوی بۆ یانەى ئەیاکس بۆ دەستبەردار بون لە دی لیخت تەنها 50 ملیۆن یۆرۆ بوو هەر ئەوەش واى لە یانە هۆلەندیەکە کردبوو بەو نرخە دەستبەرداری نەبن.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردوە ئیدارەى یۆڤانتۆس بۆندێکی تری پێشکەشی یانەى ئەیاکس کردوە بۆ دەستبەرداربون لە دی لیخت و نرخەکەشی گەیشتۆتە 67 ملیۆن یۆرۆ.

پێشبینیش دەکرێت یانەى ئەیاکس بەم گرێبەستە رازی بێت و دی لیخت بۆ پێنج ساڵ ببێتە بەرگریکاری یۆڤانتۆس.