ڤیدیۆ.. لە جامى ویمبڵدۆن سیرینا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. لە جامى ویمبڵدۆن سیرینا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا
2019-07-11

1086 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ویمبڵدۆن، سیرینا ولیامز لە باربۆرا ستریکۆڤاى بردەوە و لە یارى کۆتاییدا ڕووبەڕووى سیمۆنا هالیپ دەبێتەوە.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە لەندەن بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، سیرینا ولیامزى ئەمریکاى بەرامبەر باربۆرا ستریکۆڤاى چیکى یاریکرد.

سیریناى خاوەنى پلەى ١١ى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە دوو گێم بوو.

بەم ئەنجامەش، سیریناى ٣٧ ساڵ، سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا، کە شەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووى سیمۆنا هالیپى ڕۆمانى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە یلینا سڤیتۆلیناى ئۆکرانى بردەوە.

 

گ . ف