ڤیدیۆ.. لە جامى ویمبڵدۆن هالیپ لە سڤیتۆلیناى بردەوە

ڤیدیۆ.. لە جامى ویمبڵدۆن هالیپ لە سڤیتۆلیناى بردەوە
2019-07-11

980 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ویمبڵدۆن، سیمۆنا هالیپ لە یلینا سڤیتۆلیناى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە لەندەن بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، سیمۆنا هالیپى ڕۆمانى بەرامبەر یلینا سڤیتۆلیناى ئۆکرانى یاریکرد.

سیمۆنا هالیپى خاوەنى پلەى حەوتەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە سێ گێم بوو.

بەمەش هالیپى ٢٧ ساڵ، سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا، کە شەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان سیرینا ولیامزى ئەمریکى و باربۆرا ستریکۆڤاى چیکى دەبێتەوە.


گ . ف