سەرۆکى ناپۆلى باس لە گواستنەوەى جەیمس ڕۆدریگێز دەکات

سەرۆکى ناپۆلى باس لە گواستنەوەى جەیمس ڕۆدریگێز دەکات
2019-07-11

2326 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکى ناپۆلى ڕایگەیاند جەیمس ڕۆدریگێز دەیەوێت پەیوەندییان پێوەبکات، بەڵام ڕیاڵ مەدرید بەربەستە لە بەردەم گرێبەستەکەدا.

ئۆریلیۆ دى لۆرینتیسى سەرۆکى یانەى ناپۆلى لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى کۆرێرێ دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى ڕایگەیاندووە، ڕۆدریگێزى کۆڵۆمبى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید گرنگییەکى زۆرى پێدەدرێت لە دواى ڕۆناڵدۆ و میسى، هەروەها کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى یانەکەشیان زۆر پێى سەرسامە.

لۆرینتیس دەڵێت "ئێمە لە چاوەڕوانى داواکاریە لۆژیکیەکانداین، بەڵام ڕیاڵ مەدرید بەربەستە لە بەردەم گرێبەستەکەدا و پێمانوایە داواى زۆر دەکات، ڕۆدریگێزیش دەیەوێت پەیوەندى بە ناپۆلییەوە بکات".

ڕۆدریگێزى ٢٧ساڵ، لە دوو وەرزى ڕابردوودا بە خواستن یارى بۆ یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى کرد و لە کۆتایى ئەم وەرزەدا گەڕایەوە ڕیزەکانى یانەى شاهانە.

 

گ . ف

ئەنچیلۆتى و لۆرینتیس

ڕۆدریگێز

ڕۆدریگێز و ئەنچیلۆتى