لە بەرامبەر نەیمار ، 100 ملیۆن و کۆتینیۆ لە بەرشەلۆنەوە بۆ پاریس

لە بەرامبەر نەیمار ، 100 ملیۆن و کۆتینیۆ لە بەرشەلۆنەوە بۆ پاریس
2019-06-26

6997 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە بۆ کڕینی نەیمار ئامادەیە کۆتینیۆ و 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەى پاریس سانجێرمان و یاریزانە بەرازیلیەکەش داواى لە ئیدارەى یانە فەرەنسییەکە کردوە کار ئاسانی لەدەستبەردار بونی بکەن.

رۆژ بە رۆژ هەواڵی گەڕانەوەى نەیمار بۆ ریزەکانی بەرشەلۆنە لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا زیاتر دەبن.

هەردوو رۆژنامەى سپۆرت و مۆندۆ تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ دانوستان کردن لەگەڵ ئیدارەى پاریس سانجێرمان و لەسەر کرینی نەیمار و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی و کۆتینیۆی بەرازیلی ئامادە کردوە.

رۆژنامە کەتەلۆنیەکان باسیش لەوە دەکەن کە نەیمار داواى لە ئیدارەى پاریس سانجێرمان کردوە کار ئاسانی بۆ بکەن لە گەڕانەوەیدا بۆ یانەى بەرشەلۆنە.

پێشی وتون کە بریاری کۆتایی داوە لەسەر ئەوەى چیتر جارێکی تر یاریی بۆ پاریس سانجێرمان نەکاتەوە.

نەیمار دوو وەرز لەمەوبەر بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەوە چوە پاریس سانجێرمانەوە.