گاریس بەیل بە یەک مەرج لە ریاڵ مەدرید دەڕوات

گاریس بەیل بە یەک مەرج لە ریاڵ مەدرید دەڕوات
2019-06-26

19202 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاریس بەیل مەرجی هەیە بۆ ئەوەى لە ریزەکانی یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕوات.

پاش ئەوەى لەکۆتاییەکانی وەرزی رابردوو گاریس بەیل لەسەر کورسی یانەى ریاڵ مەدرید دانراو وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ نەبەسترا، رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە ئەو یاریزانە وێڵزیە بیری لەجێهێشتنی یانەى ریاڵی کردۆتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند جارێک بەڕێوەبەری کارەکانی گاریس بەیل ئەو هەواڵانەى رەتکردەوەو تەئکیدی کردەوە ئەوان دەیانەوێت لە یانە مەلەکییەکەبەردەوام بن.

بە پیی هەواڵی رۆژنامەى مارکا، گاریس بەیل بە ئیدارەى ریاڵ مەدریدی وتوە بە یەک مەرج لە یانە ئیسپانیەکە دەروات.

مەرجەکەى گاریس بەیل ئەوەیە کە لەکاتی پەیوەندی کردنی بە هەر یانەیەکەوە هەمان ئەو موچەیەی پێبدرێت کە ئێستا لەگەڵ ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت.

گاریس بەیل ساڵانە یانزە ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید وەردەگرێت کە ئەوەش دوەم زۆرترین موچەى سالانەیە لەدواى رامۆسی کاپتنی یانەکەوە.

گاریس بەیل بە درێژایی یاریکردنی بۆ ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە جێ پەنجەى خۆی لە ریاڵ مەدرید بکاتەوە.