وێنە.. زیدان چاوەرێی دوو یاریزانی ترە لە پیرێز و 12 یاریزانیش دەفرۆشێت

وێنە.. زیدان چاوەرێی دوو یاریزانی ترە لە پیرێز و 12 یاریزانیش دەفرۆشێت
2019-06-26

17394 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان چاوەرێی دوو گرێبەستی تر لە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەکات و 12 یاریزانیشی بۆ فرۆشتن داناوە.

رۆژنامەى ئاس لە نوێترین بڵاوکراوەیدا هەندێ زانیاری بڵاوکردۆتەوە کە بە وتەى خۆیان لە ناو ئەندامانی یانەى ریاڵ مەدریدەوە دەستیان کەوتوە.

بە پێی هەواڵەکەى رۆژنامەى ئاس بێت، زیدان چاوەرێی دوو گرێبەستی تر لە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەکات.

زیدان 12 یاریزانیشی خستۆتە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانەوەو پێشبینیش دەکات بری 280 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئیدارەى یانەکە زیاد بکات.

جگە لەوەش  زیدان بریاریداوە لە وەرزی داهاتودا چوار شێوازی یاریکردن بۆ یانەى ریاڵ مەدرید دروستبکات تا بتوانێت رکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات.

ئەم وەرزە تا ئێستا ریاڵ مەدرید پینج یاریزانی نوێی کڕیوە کە ئەوانیش هازارد و یۆڤیچ و میلیتاو رۆدریگۆو مێندین.