بۆ دووەم جار لەسەریەک جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە سعودیە دەکرێت

بۆ دووەم جار لەسەریەک جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە سعودیە دەکرێت
2019-06-26

3198 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە وڵاتى سعودیە بەڕێوەدەچێت و یۆڤانتۆس و لازیۆ کێبڕکێ لەسەر نازناوەکە دەکەن.

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەى یۆڤانتۆس و لازیۆدا لە کانونى یەکەمى داهاتوو لە وڵاتى سعودیە بەڕێوەدەچێت.

بەمەش بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک جامەکە لە سعودیە دەکرێت، کە وەرزى ڕابردووش لە نێوان یۆڤانتۆس و ئەى سى میلاندا لە یاریگاى شارى شا عەبدوڵاى وەرزشى لە شارى جدە بەڕێوەچوو، یۆڤانتۆس بە گۆڵێکى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازناوەکەى بەدەستهێنا.

ساڵانە جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە نێوان پاڵەوانى خولى پلە یەک و جامى ئیتاڵیادا دەکرێت و یۆڤانتۆس هەشت جار نازناوەکەى بەدەستهێناوە، کە ئەمەش ژمارەیەکى پێوانەییە و میلانیش بە حەوت نازناو لە پلەى دووەمدایە.

 

گ . ف