بوفۆن لە گەڕانەوە بۆ یۆڤانتۆس زۆر نزیکبووەتەوە

بوفۆن لە گەڕانەوە بۆ یۆڤانتۆس زۆر نزیکبووەتەوە
2019-06-26

2493 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێى ڕاگەیاندنەکان جیانلویجی بوفۆنى ئیتاڵى لەم هاوینەدا دەگەڕێتەوە ڕیزەکانى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، بوفۆنى گۆڵچى پێشووى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى لە دانوساندنى بەرەوپێشچووندایە لەگەڵ بەرپرسانى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیە لەم هاوینەدا.

تۆڕى ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، گەڕانەوەکەى بوفۆن بۆ یۆڤانتۆس بۆ وەرزێک دەبێت، دواى ئەوەى ئامادەنەبوو گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سان جێرماندا نوێبکاتەوە و لە کۆتایى ئەم وەرزەى ڕابردوودا یانە پاریسیەکەى بەجێهێشت.

سکاى سپۆرت ئاماژەى بەوەش کردووە، بوفۆن ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ یۆڤانتۆس و دەبێتە یەدەگى ڤۆیچێخ شچیزنى پۆڵەندى گۆڵچى یانەکە لە وەرزى داهاتوودا و بەم نزیکانەش گرێبەستەکە ئیمزادەکرێت.

بوفۆنى ٤١ ساڵ، دواى ١٧ ساڵ و ئەنجامدانى ٦٥٦ یارى، لە تەمووزى ٢٠١٨دا یۆڤانتۆسى بەجێهێشت و پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.

 

گ . ف