​سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید: گریزمان پەیوەندی دەکات بە بەرشەلۆنەوە

​سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید: گریزمان پەیوەندی دەکات بە بەرشەلۆنەوە
2019-06-12

3843 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند کە گریزمان پەیوەندی دەکات بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

جیل مارینی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆی مەدریدی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە ئەنتۆنیۆ گریزمانی هێرشبەری یانەکەیان پەیوەندی دەکات بە یانەی بەرشەلۆنە و وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری دەکات.

جیل مارین دەڵێت: من ڕاستگۆ دەبم لەگەڵتان،ئەنتۆنیۆ وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە یاری دەکات.

مارین وتیشی: لە مانگی ٣ ەوە ئێمە ئەو راستیە دەزانین کە گریزمان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڕێککەوتوە و دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

 

خ . ک