فەرمی: ڕیال مەدرید پێنجەم گرێبەستی ئەنجامدا

فەرمی: ڕیال مەدرید پێنجەم گرێبەستی ئەنجامدا
2019-06-12

8887 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی فێرلاند مێندی یاریزانی یانەی لیۆنی فەڕەنسی بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویان کردەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ مێندی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی لیۆنی فەڕەنسی ئەنجامداوە.

یانە ئیسپانیەکە ڕایانگەیاند: گرێبەستی مێندی بۆ ماوەی شەش وەرزە و تا کۆتایی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٥ ە.

ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ فێرلاند مێندی وەک یاریزانی نوێی یانەی ڕیال مەدرید دەناسێنرێت.

مێندی پێنجەم گرێبەستی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدە لەم مێرکاتۆی هاوینەدا دوای هەریەک لە هازارد و یۆڤیچ و میلیتا و ڕۆدریگۆ.

 

خ . ک