ناوەراستی مانگی داهاتوو ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە دەستپێدەکەن

ناوەراستی مانگی داهاتوو ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە دەستپێدەکەن
2019-06-12

2530 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە لە 14ی مانگی حەوت ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بە بێ ئەو یاریزانانە دەستپێدەکات کە بەشداری کوپا ئەمەریکا دەکەن. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، مەشق و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لە 14ی مانگی داهاتوەوە دەستپێدەکات. باسیشیان لەوە کردوە کە هەریەک لە یاریزانان لیۆنێل میسی و لویس سوارێز و فلیپی کۆتینیۆ و ئارسەر میلۆ و ئارتۆرۆ ڤیدال بەشداری ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ ناکەن ئەوەش بەهۆی سەرقاڵیان بەکوپا ئەمەریکاوە. بریارە یانەى بەرشەلۆنە لەکاتی ئامادەکارییەکانیان دوو یاریی دۆستانە لەمانگی داهاتوو بەرامبەر هەردوو یانەى چێڵسی ئینگلیزی و ڤیسل کوبی ژاپۆنی ئەنجام بدات.