گریزمان لە دیاریکردنی داهاتووی خۆی نزیکبۆتەوە

گریزمان لە دیاریکردنی داهاتووی خۆی نزیکبۆتەوە
2019-06-12

4841 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گفتوگۆکانی گریزمان و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشەلۆنە هەنگاوی گەورەى ناوەو یاریزانە فەرەنسییەکە یەک هەنگاو دوورە. راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە ئیسپانیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان هەنگاوی باشیان ناوە. رۆژنامەکانی مۆندۆ و سپۆرت ئاشکرایانکردوە، گریزمان لە پێناو پەیوەندی کردنی بە یانەى بەرشەلۆنەوە دوو قوربانی داوە. قوربانی یەکەمی ئەوەیە کە ئیدارەى ئەتلەتیکۆمەدریدی ناچار کردوە نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى کەم بکەنەوە و قوربانی دوەمیشی ئەوەیە کە موچەکەى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە کەمترە لەو موچەیەى کە پیشتر لە یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید وەریدەگرت. ئەو دوو رۆژنامەیە کۆکن لەسەرئەوەى گرێبەستەکەى گریزمان لەگەڵ بەرشەلۆنە لە 1ی مانگی حەوت ئەنجام دەدرێت.