نەیمار دەڵێت لە پاریس ناڕۆم و رۆژنامەکانیش دەڵێن دەڕوات

نەیمار دەڵێت لە پاریس ناڕۆم و رۆژنامەکانیش دەڵێن دەڕوات
2019-05-16

3336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەراى ئەوەى نەیمار بەردەوام بونی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دوپاتکردۆتەوە، بەڵام رۆژنامەکان تەئکید لەسەر رۆیشتنی دەکەن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەى پاریس سانجێرمان نەیماری بەرازیلی دوپاتیکردۆتەوە کە ئەو دەیەوێت لە یانە فەرەنسییەکە بەردەوام بێت و دڵخۆشە.

باسیشی لەوە کردوە کە ئامانجی ئەوەیە نازناوی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ ئەو یانە فەرەنسیە بەدەست بهێنێت.

سەرەراى ئەوەش، رۆژنامەکانی فەرەنسا تەئکید دەکەنەوە کە یانە گەورەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ گواستنەوەى نەیمار بۆ ریزەکانیان.

ئاژانسی ئار ئیم سی سپۆرت و رۆژنامەکانی لۆ باریزیان و لو 10 سپۆرت سورن لەسەر ئەوەى نەیمار لەکۆتایی وەرز لە فەرەنسا دەروات.

ئەوان پێیانوایە ئیدارەى پاریس سانجێرمان ناتوانێت گرێبەستی 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی نەیمار رەتبکەنەوە.