کۆبونەوەى سەرۆکی یۆڤانتۆس و ئالێگری راهێنەر لەسەر پلانەکانی وەرزی نوێ کۆتایی هات

کۆبونەوەى سەرۆکی یۆڤانتۆس و ئالێگری راهێنەر لەسەر پلانەکانی وەرزی نوێ کۆتایی هات
2019-05-16

12118 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبونەوەى ئانێلی سەرۆکی یۆڤانتۆس و ئالێگری راهێنەر بە نهێنی ئەنجامدراوە و بریاردراوە راهێنەرەکە لە پۆستەکەى بمێنێتەوەو دوو یاریزانی نوێش بکردرێت .

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا و ئاژانسی سکاى سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، دوور لە چاوی کامێراکان ، ئانێلی سەرۆکی یۆڤانتۆس و ئالێگری راهێنەر کۆبونەوەتەوەو هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانی ئەم وەرزە کردوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئالێگری راهێنەر داواى کرینی پینج یاریزانی نوێی کڕیوە بەڵام سەرۆک بەڵێنی تەنها دوو یاریزانی پێداوە.

ئاژانسی سکاى سپۆرتیش ئاشکرایکردوە کە هەردولا رێکەوتون لەسەر ئەوەى ئالێگری بۆ وەرزێکی تریش لە پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس بمێنێتەوە.

کۆبونەوەى سەرۆکی یوڤی لەگەڵ راهێنەر پاش ئەوە دێت کە یانەکە لەجامی ئیتاڵیا کرایە دەرەوەو لەخولی یانە پاڵەوانەکانیش لە قۆناغی هەشت ماڵئاوایی کرد.