خشتە.. ڕیزبەندى گرانترین یانەکانى جیهان بڵاوکرایەوە

خشتە.. ڕیزبەندى گرانترین یانەکانى جیهان بڵاوکرایەوە
2019-05-16

41060 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گرانبەهاترین یانەى تۆپى پێیە لە جیهاندا و لە پێش یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزییەوەیە.

بەپێى ڕاپۆرتى کۆمپانیاى ڕاوێژکارى سەربەخۆ، کە لە لەندەن بڵاوکراوەتەوە، نرخى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ملیارێک و ٦٤٦ ملیۆن یۆرۆیە و لە پێشەنگى ڕیزبەندى یانەکانى تۆپى پێى جیهاندایە لە ٢٠١٩دا.

یانەى مانچستەر یونایتد پلەى دووەمى ڕیزبەندیەکەى گرتووە و نرخەکەى ملیارێک و ٤٧٢ ملیۆن یۆرۆیە و یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیش بە ملیارێک و ٣٩٣ ملیۆن یۆرۆ لە پلەى سێیەمدایە.

بەپێى ڕاپۆرتەکە، نرخى ڕیاڵ مەدرید لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا لە سەدا ٢٧ زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆى بردنەوەى چوار نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە ماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا.

هەریەکە لە یانەکانى بایرن میونشن و مانچستەر سیتى و لیڤەرپوڵ و چێڵسى و پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ و تۆتنهامیش بەدواییەکدا پلەکانى چوارەم تا دەیەمى ڕیزبەندیەکەیان گرتووە.

 

گ . ف