ڕۆناڵدۆ داواى کڕینى سێ یاریزانى بەرشەلۆنەى لە یۆڤانتۆس کردووە

ڕۆناڵدۆ داواى کڕینى سێ یاریزانى بەرشەلۆنەى لە یۆڤانتۆس کردووە
2019-05-16

61546 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ داواى لە یۆڤانتۆس کردووە ئیڤان ڕاکیتیچ و ساموێل ئۆمتیتى و یاسپەر سیلیسینى یاریزانانى بەرشەلۆنە بکڕێت.

ڕۆژنامەى دەیلى ستارى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆس یەکێکە لەو یانانەى پێشبینى دەکرێت چەندین گرێبەست لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا بۆ وەرزى داهاتوو ئیمزابکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا، داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە، گرێبسەت لەگەڵ سێ یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەدا ئیمزابکات، کە ئەوانیش ئیڤان ڕاکیتیچ و ساموێل ئۆمتیتى و یاسپەر سیلیسینن.

ڕۆژنامەکە باسى لەوە کردووە، بەرشەلۆنە لارى نییە لە فرۆشتنى ڕاکیتیچ، دواى ئەوەى گرێبەستى لەگەڵ فرینکى دى یۆنگدا ئیمزاکردووە.

هەروەها ئۆمتیتیش پێگەى سەرەکى لە یانە کەتەلۆنیەکەدا لەدەستداوە و سیلیسینیش ئارەزووى بەجێهێشتنى یانەکە دەکات، بەهۆى زۆر مانەوەى لە سەر کورسى یەدەگ و کەم یاریپێکردنى لەلایەن ڕاهێنەرەوە.

 

گ . ف

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ئیڤان ڕاکیتیچ

ساموێل ئۆمتیتى

یاسپەر سیلیسین