سەرۆکی بەرشەلۆنە داهاتووی ڤالڤێردی راهێنەری یەکلایی کردەوە

سەرۆکی بەرشەلۆنە داهاتووی ڤالڤێردی راهێنەری یەکلایی کردەوە
2019-05-16

19110 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی یانەى بەرشەلۆنە مانەوەى ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوپاتکردەوە.

پاش کرانە دەرەوەى بەرشەلۆنە لەچامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی یانەى لیڤەرپوڵ، دەنگۆی دورخستنەوەى ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بڵاوکرایەوە.

لەسەر ئەو دەنگۆیانە، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە هاتە وەڵام و دوپاتیکردەوە کە ئەوان پشتگیری بەردەوام بونی ڤالڤێردی دەکەن.

وتیشی: ڤالڤێردی ئەو راهێنەرەیە کە ئێمە دەمانەوێت و پرۆژەکەمان لەگەڵیدا بەردەوام دەبێت.

ئاماژەى بەوەشدا پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان راهێنەر و یاریزانەکان هەیە و بریار لەسەر دورخستنەوەى راهێنەر نەدراوە.

ئەم قسانەى سەرۆکی یانەکە پاش ئەوە دێت کە پێشبینی دەکرا ڤالڤێردی لەسەر شکستەکەى لیڤەرپوڵ بکرێتە دەرەوەو لە جێگەى ئەو کومان یان چاڤی دەستنیشان بکرێت.