دۆسیەکەى مانچستەر سیتى لە یوفادا چووە مەترسیترین قۆناغەوە

دۆسیەکەى مانچستەر سیتى لە یوفادا چووە مەترسیترین قۆناغەوە
2019-05-16

16147 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى تۆمەتبارکردنى بە سەرپێچیکردن لە یاساکانى یوفادا، دۆسیەى یانەى مانچستەر سیتى گواسترایەوە ژوورى چاودێرى.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ڕایگەیاند، دۆسیەى یانەى مانچستەر سیتى پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى نایابى ئینگلتەراى گواستەوە ژوورى چاودێرى تایبەت بە لێکۆڵینەوەى یاسایى، تا بڕیارى کۆتایى لەسەر دوورخستنەوە یان هێشتنەوەى یانەکە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانچستەر سیتى بە سەرپێچیکردن لە یاسایى یارى پارەى خاوێنى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا تۆمەتبارە و گەر تۆمەتەکەى بەسەردا ساخبێتەوە، بۆ وەرزێک لە چامپیۆنز لیگ دووردەخرێتەوە.

مانچستەر سیتى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، تۆمەتەکانى یوفاى ڕەتکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، هەست بەبێ هیوایى دەکەن، هەرچەندە بڕیارەکە سەرسامى نەکردوون.

مان سیتى دووپاتیدەکاتەوە، گەر دۆسیەکەیان لەلایەن دەستەیەکى یاسایى سەربەخۆوە سەیربکرێتەوە، ئەنجامێکى باشى دەبێت و ڕەتدیدەکاتەوە سەرپێچى داراییان هەبێت.

 

گ . ف