دێربى کاونتى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى خولى پلە یەکى ئینگلتەرا بەدەستهێنا

دێربى کاونتى سەرکەوتنى بۆ یارى  کۆتایى خولى پلە یەکى ئینگلتەرا بەدەستهێنا
2019-05-16

2467 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى پلە یەکى ئینگلتەرا، دێربى کاونتى لە لیدز یونایتدى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پاڵاوتنى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئینگلتەرا، بۆ سەرکەوتن بۆ خولى نایاب، کە یانەکانى پلەى سێیەم تا شەشەم بەشدارى تێدادەکەن، لە یارى گەڕانەوەدا، یانەى لیدز یونایتد لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى دێربى کاونتى کرد.

دێربى کاونتى میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە، ئەمە لە کاتێکدا لە یارى چووندا لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە کوڕەکانى مارسیلۆ بێلساى ئەرجەنتینى ڕاهێنەرى لیدز دۆڕابوو.

بەمەش دێربى کاونتى، کە فرانک لامپاردى ئینگلیزى ڕاهێنەرایەتى دەکات، سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى قۆناغەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى سێڵتا ڤیگۆ دەبێتەوە و براوەیان سەرکەوتن بۆ خولى نایابى ئینگلتەرا بەدەستدەهێنێت.

 

گ . ف