ڤیدیۆ.. لازیۆ لە ئەتلانتاى بردەوە و نازناوى جامى ئیتاڵیاى بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. لازیۆ لە ئەتلانتاى بردەوە و نازناوى جامى ئیتاڵیاى بەدەستهێنا
2019-05-16

1750 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئیتاڵیا، لازیۆ بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئەتلانتاى بردەوە و بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى ئیتاڵیا، هەردوو یانەى لازیۆ و ئەتلانتا لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەتلانتا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٨٢ و ٩٠دا لەلایەن سێرجى ساڤیچ و خواکین کۆریاوە تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش، لازیۆ دواى شەش ساڵ و بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوى جامى ئیتاڵیاى بەدەستهێنا و ژمارەکەى یانەى ئینتەر میلانى تۆمارکردەوە، کە ئەمیش حەوت جار بووە بە پاڵەوان.

یانەى یۆڤانتۆس زۆترین جار نازناوى جامەکەى بەدەستهێناوە، کە ١٣ نازناوە و یانەى ڕۆماش بە نۆ نازناو لە پلەى دووەمدایە و لە پێش لازیۆ و ئینتەر میلانەوەیە.

 

گ . ف