ڤیدیۆ: ئەجاکس ئەمستردام نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا

ڤیدیۆ: ئەجاکس ئەمستردام نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا
2019-05-15

2177 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی هۆلەندا ئەجاکس ئەمستردام بە چورا گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دی گرافچاپی بردەوە و نازناوی خولی هۆڵەندای ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

لە هفەتی ٣٤ و کۆتایی خولی نایابی هۆڵەندا،یانەی ئەجاکس ئەمستردام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی دی گرافچاپ.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەجاکس کۆتایی هات،گۆلەکانی ئەجاکس لە خولەکەکانی ٣٧ و ٤٤ و ٦٧ و ٨٨ لاسە شونی و تاگلیافیکۆ و تادیچ دوو گۆڵ تۆماریان کرد،گۆڵەکەی دی گرافچاپ لە خولەکی ٤٠ یوسف جەبەلی تۆماری کرد.

بەم بردنەوەیە، یانەی ئەجاکس ئەمستردام بۆ ٣٤ ەمین جار لە مێژوویدا نازناوی خولی هۆلەندای بەدەستهێنا.

 

خ . ک