داڤید ئەلابا توشى پێکان بوو

داڤید ئەلابا توشى پێکان بوو
2019-03-22

1219 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داڤید ئەلاباى بەرگریکارى بایرن میونش توشى پێکان بووە و بەشدارى یارى داهاتووى هەڵبژاردەکەى ناکات.

دواى ٩٠ خولەک یاریکردن لە یارى نێوان نەمسا و پۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانى یۆرۆى ٢٠٢٠، کە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە سودى پۆڵەندا کۆتایى هات، لە ئێستادا داڤید ئەلاباى نەمسایى توشى پێکان بووە.

یەکێتى تۆپى پێى نەمسا دووپاتیکردووەتەوە، پێکانەکەى داڤید ئەلابا ماسولکەییە و بەشدارى یارى داهاتووى بەرامبەر ئیسرائیل لە پاڵاوتنەکانى یۆرۆدا ناکات، کە یەکشەممەى داهاتوو دەکرێت.

ئەلاباى ٢٦ ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ یانەى بایرن میونشن، بۆ ئەنجامدانى پشکنینى زیاتر بۆ پێکانەکەى و زانینى ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکاندا.

 

گ . ف