بارودۆخی میسی دڵەڕاوکێی دروست کردوە لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

بارودۆخی میسی دڵەڕاوکێی دروست کردوە لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
2019-03-19

12222 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گومان هەیە لە بەشداری کردنی میسی لە دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا بە هۆی هەست کردن بە هیلاکی و ماندوبونێکی زۆرەوە.

سیزار لویس مینۆتی بەڕێوەبەری هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی ئەرجەنتین بڵاوی کردەوە کە گومان هەیە لە بەشداری کردنی میسی لە هەردوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا و مەغریب بە هۆی هەست کردنی ئەو یاریزانە بە هیلاکیەکی زۆر.

مینۆتی دەڵێت: لە ڕاهێنانەکانی ئێستای هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لە مەدرید ئەنجامی دەدەن ترس دروست بوە لەسەر بەشداری کردنی میسی بە هۆی زۆر یاری کردن و ماندوبونی ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا.

مینۆتی رایگەیاند: پێویستە میسی بە ڕێژەی لە سەدا سەد ئامادە بێت بۆ یاری ئەوکات یاری پێدەکرێت لەبەرئەوەی لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا لە ڕۆژی هەینی لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرامبەر مەغریب لە سێشەممەی داهاتوو لە تەنجە ئەنجام دەدات.

 

خ. ک